تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 21:16 Asia/Tehran
  • یانەی پرسپۆلیس  سەرکەوتنانە  لە بەرانبەر ئەلسەد ، بەرەو فیناڵی ئاسیا هەڵکشا

یاری قۆناخی دوهەمی تیمەکانی فوتباڵی پرسپۆلیس وئەلسەدی قەتەر لە قۆناخی پێش کۆتایی لیگی پاڵەوانەتی ئاسیا لە حاڵیکدا بە ئەنجامی وەک یەک کۆتایی پێ هات کە سوورلەبەران بە بۆنەی بردنەوەی یاریەکە لەیاری قۆناخی یەکەم بوونە فینالیست .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر تیمەکانی فوتباڵی پرسپۆلیس وئەلسەد لە قۆناخی پێش کۆتایی لیگی پاڵەوانەتی ئاسیا لە کاژێر ١٨:٣٠ئەمڕٶسێشەممە بە داوەری " کوالنکو والنتین " لە ئۆزبەکستان لە یانەی ئازادی پێکەوە یاریان کرد کە ئەم یاریە بە ئەنجامی یەک یەک کۆتایی پێهات. بەغداد بونجاح ١٧ بۆ ئەلسەد وسیامەک نیعمەتی ٤٨ بۆ پرسپۆلیس گولیان لیدا.هەڵکشانی پرسپۆلیس بۆ فینالی لیگی پاڵەوانەتی ئاسیا تلسمی فوتباڵی ئێران دوای چەندین ساڵ شکا. دوایین فینالیستی باشگایی ئێران لە لیگی پاڵەوانەتی ئاسیا تیمی زەوب ئاهەن بوو کە لە ساڵی ٢٠١٠ چووە فیناڵ وبووبە جێگری پاڵەوان. یاری فینالی نێوان پرسپولیس وبردنەوەی یاری کاسیما ئانتلرزی ژاپون وسوان سامسونگی کوریای باشووری رٶژەکانی ١٢ونۆزدەی گەڵاڕێزان بەڕێوە دەچێت. پرسپۆلیس لە یاری قۆناخی یەکەم میوان دەبێت ویاری قۆناخی دوهەمیش لە یانەی ئازادی بەڕێوە دەچێت.