تشرینی یه‌که‌م 28, 2018 17:46 Asia/Tehran
  • ئەربەعین شکۆی هاودەنگی و یەکیەتییە

دیسانەوە ئەربەعین، وادەی گەورەترین کۆبوونەوەی ئایینی لە جیهاندا گەیشت. بەملوێنان کەس بۆ ڕێزنان لە هێمای مرۆڤایەتی و ئازایەتی ڕێگایێکی پتر لە 80 کیلۆمەتر بە یادی تەنیایی و مەزڵۆمیەتی سەروەر و سالاری شەهیدانی جیهان، ئیمام حسێن (ع) بە پێیان دەپێون.

داب ونەریتی جوانی پیاسەکردن لە ئەربەعین

دەنگی پێی زیارەتکارانی ئیمام حسێن دەنگیێکی تایبەت و خۆشە کە دەروون دەهەژێنێ. پیاو و ژن، زارۆک و پیر هەموو هاودڵ بەرەو مرازی خۆیان لە کەربەلادا دەڕۆن.

هەرچەندە لە ژوانگەی ئەوینداری نزیکتر دەبیەوە، شاڵاوی جەماوەر پڕخرۆشتر دەبێ و ژوماری ئەو ئەویندارانەی وا بەرەو بارەگای مەولای خۆیان لەڕێدان، زیاتر دەبێتەوە.

ئیمام حسێن (ع) پێشەوای سێهەمی شێعەکانی جیهانە. بەڵام ئیمام حسێن (ع) کەسایەتییەکی تایبەت بە شوێنێک و ئایینزایێک یاخود تاقمێکی دیاریکراو نییە. ئەو نموونە و سەرچەشنی هەموو مرۆڤەکان و موسڵمانانیشە.

ئیمام حسێن (ع) کەسایەتییەکی تایبەت بە شوێنێک و ئایینزایێک یاخود تاقمێکی دیاریکراو نییە. ئەو نموونە و سەرچەشنی هەموو مرۆڤەکان و موسڵمانانیشە.

ماهاتما گاندی ڕێبەری ئازادیخوازی هێند سەبارەت بە ئیمام حسێن (ع) گوتوویەتی: "من ڕام وایە کە گەشەسەندنی ئیسلام نەک بە کەڵك وەرگرتن لە شمشێر بەڵکوو بە شەهادەتی حسێنی کوڕی عەلی ، واتە ئەو کەسایەتییە پیرۆز و ئاسمانییە، ڕووی داوە. من لە حسێن (ع)ەوە فێر بووم کە چۆن لە حاڵێکدا کە کەوتوومەتە بەر زوڵم و ستەم، سەرکەوم!"

تۆماس کارلایل فیلەسۆف و مێژوونووسی ئینگلیزی دەڵێ باشترین وانەیێک وا لە تراژێدیای کەربەلاوە ئەتوانین فێر بین ئەمەیە کە حسێن و هاوڕێیانی بڕوایێکی پتەویان بە خودا هەبوو، ئەوان بە کردەوە و هەڵسوکەوتی خۆیان ئاشکرایان کرد کە ژوماری جەماوەر لە جێگایێکدا وا حەق بەرەوڕووی درۆ دەبێتەوە بایەخی نییە و سەرکەوتنی حسێن سەرباری ژوماری کەمی هاوڕێیانی، بووەتە هۆی سەرسووڕمانی من.

ئەم بیروڕا دەربڕینانە سەبارەت بە ئیمام حسێن (ع) پیشان دەدات هەر مرۆڤێکی ئازاد ئەندێش بە هەر ئایینزا و بڕوایێکەوە ڕێز لە ئیمام حسێن دەگرێت، ئەویش وەکوو هێمای بەها و بایەخە بەرزە مرۆڤیەکان. ئامادە بوونی موسڵمانانی ئایینزاکانی دیکەی ئیسلام لە ڕێپێوانی بەشکۆی ئەربەعین باس لەم ڕاستیە دەکات.  

داب ونەریتی جوانی پیاسەکردن لە ئەربەعین

سەرپەیڤ