کۆمپانیایەکی چینی کامێرایێکی ئۆتۆماتیک دروست ده‌کات
به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆجیای کۆمپانیایەکی چینی دروست کردنی کامێرایێکی ئۆتۆماتیکی لەلایەن خۆیەوە ڕاگەیاند .
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێگه‌ی "بیتا پێکسڵ" بڵاوی کرده‌وه که کۆمپانیای "یۆنگنیۆ"ی چینی، کامێرا پێشکه‌وتوووه‌که‌ی دروست کردوووه که ناوی "وای ئان- 450"و توانای وێنه‌گرتنی 16 میگاپێکسڵه.
پێگه‌که بڵاویشی کرده‌وه که کامێراکه به سیسته‌می "ئه‌ندرۆید- 7.1" کار ده‌کات و ڕامه‌که‌ی 3 گێگابایته و میمۆرییه‌که‌شی 32 گێگابایته و توانای زیادکردنی هه‌یه.
کامێراکه له تۆمارکردنی ڤیدیۆ توانایێکی به‌رزی هه‌یه و عه‌ده‌سه‌یێکیشی هه‌یه بۆ گرتنی وێنه‌ی سێڵفی که توانای وێنه‌گرتنه‌که‌ی 8 میگاپێکسڵه.
هه‌روه‌ها مۆبایله‌که شاشه‌یێکی هه‌یه که به ده‌ستلێدان کار ده‌کات و قه‌رابه‌که‌شی 5 بۆسه و ده‌توانرێت مایکرۆفۆن و فلاشی لێببه‌سرێت ئه‌مه جگه له بوونی باترییێکی به‌هێز.