شوبات 02, 2019 11:03 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ئێران لە قەتەر بۆ پاڵەوانەتیی لە جامی گەلانی ئاسیا

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە پەیامێکدا پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەری لە حەڤدەهەمین دەورەی یاریەکانی جامی گەلانی ئاسیا لە حکومەت و گەلی ئەم وڵاتە پیرۆز کرد .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، بەهرام قاسمی لەم پەیامەدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە حکومەت و گەلی ئەم وڵاتە دراوسێیە و یاریزانان و راهێنەرانی لێوەشاوەی هەڵبژاردەی قەتەر ، بۆ ئەوان داوای سەرکەوتنی کرد .

هەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر دوانیوەڕۆی هەینی لە یاری کۆتایی حەڤدەهەمین دەورەی یاریەکانی جامی گەلانی ئاسیا توانی بە ئەنجامی سێ بە یەک بەسەر ژاپۆندا سەرکەوێ و بۆ یەکەمجار ببێ بە پاڵەوانی ئەم یاریانە .

 هەڤدەهەمین دەورەی جامی گەلانی ئاسیا بە ئامادەبوونی 24 تیم لەپێنجی ژانیڤەریەوە تا یەکی شوباتی 2019 بە میوانداری ئیمارات بەڕێوە چوو .

سەرپەیڤ