شوبات 16, 2019 10:10 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی 20 وڵاتی ئاسیایی و ئوروپایی لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆد و جلوبەرگ لە ئێران

بە شی نێودوەڵەتیی هەشتەمین فستیڤاڵی مۆد و جلوبەرگی فەجر لە ناوچەی ئازادی چابەهار لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران ، میوانداری بیست وڵات لە ئاسیا و ئوروپایە .

بەپێی راپۆرتی ئیسنا ، بیست نوێنەر لە وڵاتانی ئاسیایی و ئوروپایی لە ژوورە تەرخانداراوەکان لە بەشی نێودەوڵەتیی هەشتەمین فستیڤاڵی مۆد و جلوبەرگی فەجر ، بەرهەمەکانی خۆیان لە بواری مۆد و جلوبەرگی ئیسلامیی دەخەنە ڕوو .

وڵاتانی تونس ، سەنگاپوور ، کەنەدا ، چین ، قەزاقستان ، قرقیزستان ، روسیا ، ئیتالیا ، سوریە  عوممان ، فەڕەنسە ، کۆماری ئازەربایجان ، ئەرمەنستان ، عێراق ، پاکستان ، هیندستان ، ئەفغانستان ، تورکیا ، ئیسپاینا ، ئەندوونزیا لە بەشی نێودوڵەتیی فستیڤاڵەکەدا ئامادەن .

ئەم فستیڤاڵە لە 14 تا 17 ی شوبات لە ناوچەی ئازادی چابەهار بەڕێوەدەچێ .