شوبات 25, 2019 19:19 Asia/Tehran
  • ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س)

حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س) کچی خۆشەویستی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، بیستەمی جەمادیوسانی ساڵی هەشتەمی بەرلە کۆچی لەدایک بوو .

ئەم خاتوونە مەزنە هەر لە منداڵییەوە لە نێو ماڵی وەحی بە ڕێنوێنییەکانی باوکی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (د.ح) گەیشتە بەرزترین ئاستی کەمال و بەختەوەری و فەزیلەت.

کچی خۆشەویستی حەزرەتی محەممەد (د.خ) هەروەها لە ماڵی گەرم و گوڕو بەسەفای ئیمام عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان بە باشترین شێوە ئەرکی هاوسەرداری و دایکی خۆی ئەنجام دا و مرۆڤگەلێکی گەورە و بلیمەتی وەک ئیمام حەسەن (ع) و ئیمام حسێن (ع) و حەزرەتی زەینەب (س)ی لە داوێنی خۆی دا پەروەراند.

حەزرەتی فاتمەی زەهرا(س) لەگشت بوارەکاندا، سەرچەشنی ژنانی جیهان دێتەئەژمار و رۆژی لەدایکبوونی بەڕێزی لە ئێران کە ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە)-بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران- وەک ڕۆژی دایک و ژن ناودێر کراوەو لەو ڕۆژەدا ڕێز دەگیردرێ لە پلەوپێگەی ژنان، بەتایبەت دایکان.

گڵکۆی پیرۆزی ئیمام ڕەزا (دخ) لە شەوی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س)

ناوچە جیاجیاکانی ئێران بەتایبەت شارەکانی پیرۆزی قوم و مەشهەد ، حاڵ وهەوایەکی تایبەت بەسەریاندا زاڵەو ئەوینداران وهۆگرانی ماڵباتی عیسمەت و تەهارەت بە ڕازاندنەوەی شەقام و کۆڵانەکان و بەڕێوەبردنی ئاهەنگی جێژن و خۆشی، ئەو بۆنە پیرۆزە دەکەنە جێژن.

گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی عەبباس (دخ) لە شەوی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س)

ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پڕخێرو بێری حەزرەتی فاتمەی زەهرا(س) لەگشت موسڵمانان و ڕزگاریخوازانی جیهان پیرۆز بێت.

سەرپەیڤ