ئاب 17, 2019 15:33 Asia/Tehran
  • ڤۆشۆکارانی مەھابادی چوار میدالیان بردەوە

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتی: وەرزشوانانی ئەم شارستانە لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ڤۆشۆی وڵات بوون بە خاوەنی میدالیایەکی زێڕو سێ میدالیای برۆنز.

قەرەنی موستەفا پوور سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد ڕۆژی شەممە بە پەیامنێری ئیرنای ڕاگەیاند: کێبەرکێی ڤۆشۆ لە ئاستی وڵات دا لە بواری نانچوان بە بەشداریی ٤٢٨ وەرزشوان لە چوار ئاستی تەمەن دا بە میوانداریی ھۆڵی وەرزشیی یادگاری ئیمام(رە)ی شاری ئەڵوەەند لە قەزوێن بەرپا کرا.

بواری ڤۆشۆ لە مەھاباد لەو بوارانەی وەرزشی جەنگاوەرانەیە کە لایەنگرێکی زۆریشی ھەیە و لە ئێستادا ٤٣ کۆڕی وەرزشی لە بوارە جۆربەجۆرەکان و ٧٠ یانەی تایبەتی و ١٥ یانەی دەوڵەتی لە مەھاباددا چالاکن.

لە شارستانی مەھاباددا دە ھەزار وەرزشوان بیمەی وەرزشییان ھەیە.