بۆ پاراستنی ژینگە، خاتوونێکی سەردەشتی کرایە باڵوێزی پاراستنی ئەقیانووسەکان
خاتوو دوکتۆر سارا نەقشبەندی لە لایەن ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئەقیانووسناسی (IOI) بە باڵوێزی پاراستنی ئەقیانووسەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژاردرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خاتوو دوکتۆر سارا نەقشبەندی بیرمەند و زانای سەردەشتی و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی شلێرە، وێرای مسۆگەر کردنی خەڵاتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئەقیانووسناسی (International Ocean Institute) ناسراو بە (IOI) بۆ ساڵی ٢٠١٩، وەک باڵوێزی پاراستنی ئەقیانووسەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژاردرا.
لە خولی ئەمساڵی خەڵاتی (IOI) کە لە دوورگەی واڵتا لە باشووری ئیتالیا بەڕێوەچوو، ٢١ نوێنەر لە وڵاتانی جیهانی بەشدار بوون و ئامانج لە خولە کارییەکانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئەقیانووسناسی، ڕاگەیاندن و ڕاهێنانی باڵوێز بۆ جێ جێی جیهانە.
باڵوێزانی هەڵبژاردەی ئەو ڕێکخراوە دەبێ بتوانن لە بواری هۆکارگەلی زیانهێنەر بۆ ژینگە و بە تایبەت پیسایی مایکرۆپلاستیک لە ئەقیانووسەکان و ژینگەگەلی ئاوی کە لە رێگەی زنجیرەی خۆراکییەوە دەگەڕێنەوە بۆ لەشی مرۆڤ، کاری ڕاگەیاندن و فێرکاری و ڕاهێنان ئەنجام بدەن.