ئادار 08, 2020 19:33 Asia/Tehran
  • جامی جیهانین لوکزامبۆرگ؛ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی شمشێر بازی ئێران بۆ خشتەی ٨ تیمی سەرتر

هەڵبژاردەی شمشێر بازی چەکی سایبێری ئێران هاوکات لەگەڵ زاڵبوون بە سەر بیلاڕووس چووە ڕیزی ٨ تیمی سەرتری جامی جیهانی لوکزامبۆرگ.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، رکابەرییەکانی شمشێربازی جامی جیهانی لوکزامبۆرگ، ئەمرۆ بە بەڕێوە بردنیی یارییەکانی تیمەکانی درێژەی بووە. هەڵبژاردەی شمشێر بازی چەکی سایبێری ئێران  یەکەمین یاری خۆی  بەرامبەر بیلاڕووس ئەنجام دا و توانی ٤٥ بە ٣٦ سەرکەوێت و بچێتە ڕیزی ٨ تیمی سەرکەوتووی ئەم یارییانە.

 ئەم بردنەوەیە لە حاڵێکدا بۆ هەڵبژاردەی شمشێر بازی چەکی سایبێری ئێران  دەستکەوت کە چین خەنیمی ئاسیایی ئێران بەرامبەر ئەمریکا دۆڕاندی و لە خشتەی ١٦ تیمی مایەوە. ژاپۆن خەنیمی دیکەی ئاسیایی ئێرانیش بەرلەمە لە یارییەکانی دۆڕاندبووی. بیلاڕووس بە زاڵبوون بە سەر تیمی ژاپۆن بوو بە خەنیمی ئێران. عەلی پاکدامەن،موحەممەد ڕەهبەری و موحەممەد فۆتۆحی داڕشتی تیمی ئێرانیان پیکهێناوە لە یارییە جیهانییەکانی لوکزامبۆرگ.