May 14, 2020 16:13 Asia/Tehran
  • ئەمساڵ ھیچ خەڵاتێکی وەرزشیی تایبەت بە یاریزانانی ھەڵکەوتەی بواری تۆپی پێ پێشکەش ناکرێت

یه‌کێتیی تۆپى پێى جیهان بە نیازە ئه‌مساڵ لە بەر پاڵەوانیەتی نواندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ ئاھەنگێک بۆ پێشکەش کردنی خه‌ڵاتى باشترینه‌کانى ساڵ نەگێڕێت.

لە ئێستادا تاکە پاڵەوانێک کە لە ھەموو گۆڕەپان و یاریگە وەرزشییەکاندا خەریکی ڕمبازێنە، ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە ھیوای ئەوە دەکرێت ھەتا ماوەیەکی دیکە لە بەردەم پاڵەوانەکانی بواری پزیشکی دا بە چۆک دا بێت و بۆ ھەتاھەتایە بەرۆکی مرۆڤایەتی بەردات. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت لە ئێستادا ، دەستەڵات دارەو زۆرێک لە یاریگەو یانەکانی داخشیتووە. بەم پێیە یه‌کێتیی تۆپى پێى جیهانیش چاره‌نووسى خه‌ڵاتى «ده بێست» یه‌کلاکردۆته‌وه‌و بۆ ئه‌مساڵ به‌ هۆى بلاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه‌ خه‌ڵاته‌که‌ دابه‌ش ناکات .

بریار بوو له‌ مانگى نۆى ئه‌مساڵ خه‌ڵاتى «ده‌ بێست »له‌ لایه‌ن یه‌کێتیی تۆپى پێى جیهانه‌وه‌ بۆ باشترین یاریزان و راهێنه‌ر دابه‌ش بکرێت .

سەرپەیڤ