May 28, 2020 13:44 Asia/Tehran
  • مێسی لە چاوەڕوانیی دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیادا

مێسی چاوەڕوانی ئەوەیە خولی ئیسپانیا دەست پێ بکاتەوە ھەتا بتوانێ ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆمار بکات.

لیۆنێل میسی چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا دەکات، ھەتا ھەلی ئەوەی بۆ بڕەخسێت کە ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی مێژوویی دیکە تۆمار بکات.

لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ئەگەر ئەمساڵ ببێتە گۆڵکاری خولی ئیسپانیا ئەوە ژمارەیەکی تر تۆمار دەکات. واتە ئەگەر ئەمساڵیش گۆڵکار بێت، ئەوە بۆ جاری حەوتەمە دەبێتە گۆڵکاری خولەکە، چونکو پێشتریش لەساڵەکانی 2010، 2012، 2013، 2017، 2018، 2019 ھەمان ھونەری لە خۆی پیشان داوەوگۆڵکار بووە.

میسی ئەگەر وەک خۆی باسی دەکات بتوانێ ئەمساڵ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کات لە ڕاستی دا دەتوانێت ژمارەی یاریزانی بەناوبانگ «تیلمو زارا» تۆمار بکاتەوەو ئەو ژمارە پێوانەییەش بکات بەناوی خۆیەوە.

میسی ئێستا 19 گۆڵی هەیەو بە پێنج گۆڵ لەپێش «کەریم بنزیما»ی فەرەنسی ‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدەوەیە.