May 31, 2020 10:33 Asia/Tehran
  • وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کۆرۆنای گرتووە

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، عەدنان دەرجال تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

 

بەپێی  ھەواڵێکی  " سپی  مێدیا " لە کاتی سەفەرەکەشی بۆ کوردستان، لەنێو پاسەوانەکانی وەزیری وەرزش و لاوان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، دەرکەوت دووانیان تووشی کۆرۆنا بوون لەوێ هێڵرانەوە تا گەرێندرانەوە بۆ بەغدا.

 دوێنێ مێدیا عێراقییەکانیش  ھەواڵی تووشبوونی عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانیان بڵاوکردەوە.