ئه‌یلوول 27, 2020 16:30 Asia/Tehran
  • ریاڵ بردیه‌وه‌و نۆره‌ى به‌رشه‌لۆنه‌یه‌

له‌ خولى یانه‌کانى ئیسپانیا ، یانه‌ى ریال مه‌دریدى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو به‌ زه‌حمه‌ت براوه‌ بوو .

یانەی ریاڵ مەدرید له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى توانى 3-2  له‌ بێتس بباته‌وه‌و دووه‌م سه‌رکه‌وتنى له‌سه‌ریه‌ک بنووسێته‌وه‌ .

گۆڵه‌کانى ریال له‌ رێگه‌ى ڤالڤێردى و رامۆس و بنزێماوه‌ تۆمار کران..

ئه‌مشه‌ویش بۆ یه‌که‌مجار له‌ وه‌رزى نوێ دا  یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌رده‌که‌وێت .

به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ سه‌عات 10:00ـى شه‌و له‌ سه‌ر چیمه‌نى یاریگاى کامپ نۆ میواندارى یانه‌ى ڤیاریاڵ ده‌کات .

له‌م وه‌رزه‌ى لالیگا یه‌که‌مجاره‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یارییه‌کانى ئه‌نجامده‌دات پاش ئه‌وه‌ى له‌ گه‌ڕى رابردوو یارییه‌که‌ى دواخرا .

بۆ ئه‌م یارییه‌ یه‌که‌مجاره‌ رۆنالد کۆیمانى راهێنه‌ر ده‌رده‌که‌وێت و هاوکات یانه‌که‌ش ماڵئاوایى له‌ چه‌ند یاریزانێک کردووه‌ له‌وانه‌ش سوارێزو ڤیدال و راکتیچ و سمیدۆ .

سەرپەیڤ