ھەڵسەنگاندنی رەوشی یاریەکانی زستانەی پیکەن 2022
تشرینی دووهم 22, 2020 09:36 Asia/Tehran
دانیشتنی نوێنەرانی لیژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک لە گەڵ لیژنەی بەڕێوەبردنی یاریە زستانیەکانی 2022 ی پیکەن بەشێوەی ڤیدیۆیی بەڕێوەچوو .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ژانگ دیان جانگ جێگری سەرۆکی لیژنەی کارگێڕیی پیکەن 2022 رۆژی شەممە لەمبارەوە گوتی : دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاریکاری نزیک لە گەڵ لیژنەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک نەک ھەر بۆ کۆنتڕۆڵی ئەم ڤایرۆسە بەڵکوو بۆ چڕبوونەوە لەسەر یاریاکانمان ھەبوو .
نابراو وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زاڵبوون بەسەر کێشە جیاجیاکان دا گوتیشی ، لە رۆژانی داھاتوودا ھاریکاریی نێوان لاینەکان بەھێز دەکرێ ، تا یاریە زستانیەکانی 2022 ی پیکەنی چین بە باشی بەڕێوەبچن .