کانونی یه‌که‌م 26, 2017 16:09 Asia/Tehran
  • مۆدێلی سەرکەوتووی هاوکاریی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمدا

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، هاوکاریی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لە سووریای بە مۆدێل و سەرچەشنێکی سەرکەوتوو وەسف کرد.

بەرزگەر کەلشانی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس بەئاماژە بەوەی کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە کێشەگرینگەکانی وڵاتانی ناوچەیە، وتی: هاوکاریی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لە سووریا، هاوهەڵوێستییەکی شیاوی لەنێوان وڵاتانی ناوچەدا بەدیهێنا بۆ لەناوبردنی گرووپە ڕەشەکوژەکان.

نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەوڵی تیرۆریستانی جێی داکۆکیی سیستەمی زاڵێتی خواز دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئاسایشی ناوچەو ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتان، وتی: وڵاتانی ناوچە دەبێ لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان پێشەنگ بێ هەتا بوار بۆ ئامادەبوون و دزەی کەسانی بیانی لەناوچەدا خۆش نەبێ.

بەرزگەر کەلشانی وتی: ژمارێک وڵاتی ناوچە کە هاوپەیمانی ئەمریکان دەبێ لە پەیامی سیاسی لەناوبردنی داعش تێ بگەن چونکە ئەمریکا، نەیتوانی گرووپی تیرۆریستیی دەست پەروەردەی خۆی بپارێزێ.

سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی٢١ی نۆڤمبەری٢٠١٧ لەنامەیەک بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، کۆتایی هاتنی زاڵێتی شەجەرەی خەبیسەی داعشی ڕاگەیاند و ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی و جیهانی ئیسلام پیرۆزبایی وت.

سەرپەیڤ