May 29, 2018 18:40 Asia/Tehran
  • بەدرۆخرانەوەی پێوشوێن گیرانی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل لەلایەن فڕۆکە ڕووسیەکانەوە

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا هەواڵە بڵاوکراوەکان لەمەر پێوشوێن گیرانی فڕۆکە جەنگیە ئێف-١٦"ەکانی ئیسرائیل لەلایەن فڕۆکە جەنگیە سیخۆ٣٤ەکانی ڕووسیا بەسەر ئاسمانی لوبنانی بەدرۆخستەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تاس، سێرگئی شویگو ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا وتی ؛ فڕۆکەی بۆمب هاوێژی چەندکارەی سیخۆ٣٤ی ڕووسیا لە سووریا بۆ پێوشوێن گرتنی ئامانجە ئاسمانییەکان کەڵکیان لێ وەرناگیردرێ و هیچ هەڵمەتێک لەسنووری ئاسمانیی لوبنان ئەنجام نادەن.

رۆژنامەی زایۆنیستی "تایمز ئاوئیسرائیل" رۆژی ڕابردوو بەگێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی عیبری زمانی"هداشات" ڕاپۆری دا؛ سەرباری ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیاو ئیسرائیل بۆ دوورکەوتنەوە لەشەڕی نێوانیان پاش ئامادەبوونی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا، دوو فڕۆکەی ئێف١٦ی ئیسرائیل لەلایەن فڕۆکەکانی سیخۆ ئێس یو٣٤ی رووسیا لەئاسمانی لوبنان پێوشوێن گیران.

سەرپەیڤ