ته‌مووز 26, 2018 14:53 Asia/Tehran
  • قوربانی بوونی خەڵکی مەدەنی لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی

هەشت کەسی مەدەنی لە یەمەن بە هۆی پەلاماری ئەمڕۆ (پێنجشەممە)ی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرە؛ ڕێژە و ئاماری بەرایی پەلامای ئاسمانیی دەسدرێژکاران بۆ سەر بەلەمێکی ماسیگران لە لەنگەرگای ڕاوەماسی لە بەشی "الحوک" لە پارێزگای حودەیدە باس لە شەهید بوونی دوو کەس و بریندار بوونی شەش کەسی دیکە دەکات.

هەروەها دەڤەری بەشی زوبەیدی پارێزگای حودەیدەیش لەلایەن دەسدرێژکارانی سەعوودییە بۆردومان کرا.

 لە لایەکی دیکەوە ژێدەرێک لە هێزی دەریایی و بەرەڤانیی گوێئاوەکان وتی: ئەم هێزانە بەلەمێکی جەنگیی دەسدرێژکارانیان لە قەراخ ئاوەکانی ناوچەی "الدریهمی" تیا بردووە و هەموو سەرنشینەکانیشی کوژران.

هەواڵی دیکە ئەوەی کە دەزگە ئەمنییەکانی پارێزگای بەیزای یەمەن باسی گیرانی ئەفسەرێکی هەواڵگریی دوژمن بە ناوی «ناجی عبده محمد القیسی »ـیان کردووە کە هەرچەشنە جم و جۆڵی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی لە ژێر چاوەدێریدا بووە و ڕاپۆرتی کردووە بۆ هێزەکانی دەسدرێژکار.

هەروەها « سیف الوشلی» شرۆڤەکاری سیاسیی یەمەنی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلجەزیرەی عەرەبی وتی: ڕووداوەکانی یەمەن ئەوە دەسەلمێنێ کە عەرەبستان بە دەسدرێژی کردنە سەر یەمەن چۆتە نێو زەلکاوێکی تۆقێنەرەوە کە قەت ناتوانێ لێی دەرباز ببێت.

هەروەها ڕۆژنامەی ئینتێرنەتیی "رای الیوم" لە لەندەنەوە بە ئاماژە بە ناکامیی عەرەبستان لە یەمەن نووسی: کاربەدەستانی ڕیاز لەوە تێناگەن کە ڕۆژاوا و بەتایبەت ئەمریکا ئەوانی فریو داوە و تووشی کێشەی کردوون.

ئەم ڕۆژنامەیە نووسی؛ ڕۆژاواییەکان عەرەبستانیان هان دا بۆ شەڕی دژ بە یەمەن بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی نەوت بە دەستی دێنێ لە جیاتی خەرج کردن بۆ ئاوەدان کردنەوەی وڵاتەکەی ، خەرجی کڕینی چەک و کەرستەی جەنگیی لەوان بکات.

سەرپەیڤ