ئاب 13, 2018 19:19 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی پاکتاوکرانی شاری ئەلسلتی ئەردەن لە بوونی ترۆریستەکانی داعش

وتەبێژی دەوڵەتی ئەردەن لە کۆتایی هەڵمەتی ئەمنیەتی بۆ پاکتاوکرانی شاری ئەلسلت هەڵکەوتوو لە ناوەندی ئەردەن لە بوونی ترۆریستەکان هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ئەردەن پترا " جەمانە غەنیمات" وتەبێژی دەوڵەتی ئەردەن ڕایگەیاند : هێزە ئەمنیەتیەکان توانیان لەم هەڵمەتە سێ ترۆریست بکوژن وپێنج کەسی تر دەسگیر بکەن. غنیمات بە ئاماژەدان بە مەکە ، لەم هەڵمەتە چوارکەس لە هێزەکانی ئەمنیەتی ئەردەنیش کوژران، وتی: ئەم هەڵمەتە ئەمنیەتیە لە چەند قۆناخ و بە گەڵاڵەڕێژی حەسیب کراو بە مەبەستی دەستەبەری سەلامەتی شارومەندان جێ بەجێ کرا. ڕۆژی هەینی بەهۆی تەقەی ترۆمبێلیکی ئەمنیەتی لە شاری ئەلفەحیس سەرگوردیک کوژراو شەش کەسی تریش بریندار بوون کە دوای ئەوە جێ بەجێ کرانی هەڵمەتی ئەمنیەتی بۆ ڕاوەدونانی ترۆریستەکان لە شاری ئەلسلت دەسپێکرا. بە هۆی تەسلیم نەبوونی ترۆریستەکان تێکەڵچوون لەنێوان ئەوان وهێزە ئەمنیەتیەکان ڕووی دا ودوای ئەوە ترۆریستەکان بینای شوێنی بوونی خۆیانیان تەقاندەوە.

سەرپەیڤ