ئه‌یلوول 19, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • پێشوازیی گوترێش لە ڕێککەوتنەکەی ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە دەڤەری

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشوازیی کرد لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ڕووسیاو تورکیا لەپێناو پێکهێنانی ناوچەیەکی ناسەربازی لەپارێزگای "ئیدلەب"ی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، "ئەنتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەمڕۆ چوارشەممە بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕووسیا دەبێتەهۆی پێش گرتن بە هەڵمەتی سەربازی بەرفراوان لە ئیدلەب.

لەبەیاننامەی گوترێشدا هاتووە؛ ئەو ڕێککەوتنە دەبێ بێ بەرتەسکی، لەهەموو ناوچەکانی ئیدلەب جێ بەجێ بکرێ و دەسڕاگەیشتنی مرۆیانە لەو ناوچانە دەستەبەربکرێ.

"رەجەب تەییب ئەردۆغان" و" ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ڕووسیا رۆژی دووشەممە لەشاری سوچی رووسیا وێڕای دیدار و وتووێژ لەبارەی پرسەکان وگۆڕانکارییەکانی ناوچە بۆ وێنە، پرسی قەیرانی ئیدلەب رایانگەیاند؛ دوو وڵات لەسەر هەڵپەساردنی هەڵمەتی سەربازی لەو پارێزگایەی سوریاو هێنانەدی ناوچەی ناسەربازی لەئیدلەب ڕێککەوتوون.

پارێزگای ئیدلەب لەباکوری رۆژاوای سوریا و لەدراوسێتی تورکیا، دواپێگەی تیرۆریستانە کە ئامادەنەبوون لەگەڵ دەمشق بگەنەڕێککەوتن.

سوپای سوریا پاش ئامادەکردنی هێزەکانی بۆ هەڵمەتی دژە تیرۆریستی لە ئیدلەب ئامادەیە.