تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 18:49 Asia/Tehran
  • جان بۆلتۆن: فەلەستین وڵات نییە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە لێدوانێکی دوژمنکارانە لەدژ گەلی فەلەستین، خۆی بوارد لە بەکارهێنانی ناوی وڵات بۆ فەلەستین.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس، "جان بۆلتۆن" رۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک لە کۆشکی سپی، وتی: فەلەستین، وڵات نییە بەڵام ڕەنگە ڕۆژێک ببێ بە وڵات.

بۆلتۆن، لەقسەکانیدا لەبارەی فەلەستین لە دەستەووشەی "بەناو وڵات" کەڵکی وەرگرت و وتی: بەسەرنجدان بە دۆخی ئێستای فەلەستین، ئەو نرخاندنە، "تەواو دەقیق"ـە.

حکومەتی ئەمریکا مانگی ڕابردوو لە داکۆکی لە رژیمی زایۆنی، یارمەتی دراڤیی بیست ملوێن دۆلاریی خۆی بە نەخۆشخانەکانی فەلەستین لە قودس، هەڵوەشاند.

حکومەتی ئەمریکا پێشتر لە٣١ی ئاگۆست هەموو یارمەتییە دراڤییەکانی بە ئاژانسی فریاگوزاری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان"ئانرۆوا" بڕیبوو.

ئەو کردانە، بەشێکە لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ لەگوشارنانی فەلەستینیەکان بۆ ڕەزامەندیی دەربڕینیان لەگەڵ گەڵاڵەکەی خۆی ناسراو بە "مامەڵەی سەدە".

بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، قودس دەسپێردرێتە رژیمی زایۆنی، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا خاوەنیەتی خاکی لێوارەکانی رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن وکەرتی غەززەی لەدەستدا دەبێ.

هەرلەو بارەوە، ترامپ ١٤ی مای٢٠١٨ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلاڤیوی بۆ قودس گواستەوە.

سەرپەیڤ