بەعیدی نەژاد: ڕژێمی سعودی ماوەیەکە لەبەرامبەر ڕەخنە بە پەرەپێدانی تیرۆریزم، پارێزراوە
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەریتانیا لە کاردانەوە بەرامبەر ون بوون و یان کوژرانی جەمال خاشوقچی، ڕۆژنامەنووسی عەرەبستانی وتی : ڕیاز ماوەیەکی زۆرە کە لەبەرامبەر رەخنەکان و هەڵس و کەوتی لە پەرەپێدانی تیرۆریزم و بنپێکردنی مافی مرۆڤ، پارێزراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، حەمید بەعیدی نەژاد لە نێو تویتەرەکەی دا بەڕاگەیاندنی ئەمەی وادیارە ڕەخنەگرانی عەرەبستان لە ڕۆژی ڕووناک دا و لە دەرەوەی وڵات دەکوژرێن، نوسیویەتی : ئایا ڕۆژاوا سەرەنجام ئامادەبووە دەست لە ئیستاندارەکانی دووفاقیانە هەڵگرێت ؟
جەمال خاشوقچی ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری ڕژێمی ئالی سعود ڕۆژی سێ شەممە دوای ڕۆیشتن بۆنێو کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ، بێ سەروشوێن بوو .
ناوی خاشوقچی لە لیستی گیراوان و ڕاوەدوونراوانی ڕژێمی ئالی سود دابووە و ناوبراو لە ترسی گیران، لەدەرەوەی عەرەبستان دەژیا.
بەپێی هەندێ ڕاپۆرت، ڕۆژانی ڕابردوو تاقمێکی ئاسایشی پازدە کەسە لە عەرەبستان بۆ ئەستەمووڵ ڕۆیشتبوون هەتا خاشوقچی بگرن و بیگەڕێننەوە بۆ عەرەبستانی سعودی .
پێشتر ڕاپورتگەلێک لە دەوری ڕژێمی عەرەبستانی سعودی لە کوشتنی ئەم ڕەخنەگرە و ڕۆژنامە نووسی سعودی بڵاو کرابووەوە.