تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 16:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیرانی دەرەوەی سوریاو ئێراق لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات

وەزیرانی دەرەوەی سوریاو ئێراق جەختیان کرد لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، "ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی ئێراق ئەمرۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفراسێکی هاوبەش لەگەڵ "وەلید موعەلیم" هاوشانە سورییەکەی ، وتی: سوریا لەباری مرۆیی، سیاسی و ئابووریی دراوسێی ئێراقەو ئەو دراوسێتییە تەنیا لەباری جوگرافیاییەوە نییەو دەبێ پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پەرە پێ بدرێ.

جەعفەری وتی: سوریا قەیرانەکانی تێپەڕاندووەو بەخۆڕاگریی خەڵک و حکومەتی سوریا، ئەو وڵاتە لەهەمبەر تیرۆریستاندا سەرکەوت و هەوڵی کەسانێک کە هیوایان بە تێکدانی ئاسایشی سوریا بوو، بێ ئاکام ما.

وەلید موعەلیمیش لەو چاوپێکەوتنەدا پێی داگرت؛ هەموو وڵاتانی ناوچەو جیهان سوود وەردەگرن لە سەرکەوتنی ئێراق و سوریا بەسەر تیرۆریزمدا.

وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: سوریا پێشوازی دەکا لە هەرچەشنە گەڵاڵەیەکی وڵاتانی عەرب ویان غەیرە عەرەب بۆ دەوربینینی دووبارەی لە وڵاتانی عەرەبی وغەیرە عەرەبی لەناوچەدا.

قەیران لە سوریا لەساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە کە بەهەوڵی سوپاو جەماوەری سوریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوە.

سەرپەیڤ