تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 07:33 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەرایەتی دۆسیەی خاشوقچی، عەرەبستان کوژرانی رۆژنامەوانەکەی پشتڕاست کردەوە

عەرەبستانی سعودی سەرەنجام بە فەرمی کوژرانی جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری سعودی لە کونوسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەموڵی پشتڕاست کردەوە .

داواکاری گشتیی سعودی شەوی رابردوو وتی : لێکۆڵینەوە بەراییەکانی مەرگی جەمال خاشوقچی بە دوای قسە لێکهەڵبەزینەوە لە کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ پشتڕاست دەکاتەوە .

داواکاری گشتیی عەرەبستان رایگەیاند : لێکۆڵینەوە بەراییەکان لە بارەی مردنی جەمال خاشقوچی هەروا درێژەی هەیە و لەم دۆسیەدا ، تا ئێستا 18 شارومەندی سعودی گیراون .

ئەم چەشنە راگەیاندنە بۆ پشتڕاستکردنەوەی مەرگی خاشوقچی نیشان ئەدات عەرەبستانی سعودی لە هاواهەنگی لە گەڵ ئەمریکادا خەریکی بەڕێوەبەرایەتی کردنی  دۆسیەی رۆژنامەوانە رەخنە گرە سعودیەکەیە تا رۆڵی موحەممەد کوڕی سەلمان پاشمیری سعودی لە کوشتنی خاشوقچیدا  بشاردرێتەوە .

لە هەمان کاتدا مەلیک سەلمان شای عەرەبستان شەوی رابردوو فەرمانی پێکهاتنی لیژنەی وەزاریی بە سەرۆکایەتی شازادەی جێنشینی دەرکرد بۆ پێداچوونەوە بە داڕشتی دەزگای هەواڵگریی ئەم وڵاتە .

بە دوای ئەم فەرمانەدا ، ئەحمەد عەسیری جێگری دەزرگای هەواڵگری گشتیی سعودی و مەسعوود قەحتانی راوێژکاری دیوانی پاشایەتی سعودی لە لایەن سەلمان کوڕی عەبدولعەزیزەوە لە پپۆستەکانیان دوور خرانەوە .

پادشای سعودی هەروەها سەرتیپ موحەممەد مەریح جێگری هاواڵگریی ، سەرتیپ عەبدوڵڵا کوڕی خەلیفە شایع جێگری کاروباری مرۆیی و سەرتیپ رەشاد مەحمادی بەڕێوەبەری ئیدارەی هەواڵگریی گشتیی و پاراستنی دەزگای هەواڵگریی گشتیی عەرەبستانی سعودی لەسەر پۆستەکانی خۆیان لابرد .

بەر لەوە دوو سەرچاوەی ئاگادار رۆژی چوارشەممە لە دیمانە لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەمریکیی سی ئێن ئێن دا جەختیان کردەوە ، سعودیەکان خەریکی ئامادەکردنی راپۆرتی دانپیاهێنان بە کوشتنی جەمال خاشوقچین .

جەماڵ خاشۆقچی ڕۆژنامە نووسی 59 ساڵانی ڕەخنەگری سەعوودیا دووی ئوکتوبر دوای سەردانی  کونسولخانەی عەرەبستان  لە تورکیا  ڕفێندرا  و بەڵگەکان نیشاندەری کوشتن و ئەنجن ئەنجن کرانی تەرمی ناوبراون . 

خاشوقچی دوای هەڵبژرادنی بن سەلمان وەک پاشمیری عەرەبستان ئەو وڵاتەی بە جێ هێشت و چوو بۆ ئەمریکا. ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعوودی لە نووسراوەگەلێکدا   کە لە ڕۆژنامەی واشنگتون پوست  چاپ کرابوو  ڕەخنەی گرتبوو  لە شەڕی عەرەبستان لە یەمەن و گرتنی پارێزەرانی مافی ژنانی عەرەبستان .

سەرپەیڤ