تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 10:14 Asia/Tehran
  • شەهیدێک و زیاتر لە 150 بریندار لە رپێپێوانی گەڕانەوەی فەلەستینیەکان

لە سیهەمین هەینی خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە بە دروشمی " پێکەوە، غەززە رادەبێ و لێواری رۆژاوا یەکدەنگی دەکات " لانیکەم فەلەستینیەک شەهید و زیاتر لە 150 کەس بریندار بوون .

بەپێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین ، رۆژی هەینی هەزاران فەلەستینی بۆ بەشداری لە سیهەمین هەینی خۆپێشاندانی گەورەی مافی گەڕانەوە بەرەو کەرتی غەززە کەوتنەڕێ .

بەپێچەوانەی هەڕەشە پەیتاپەیتاکانی رژێمی زایۆنی لەمەڕ  هێرش بۆسەر کەرتی غەززە لە کاتی بەردەوامبوونی خۆپێشاندان ، بە هەزاران کەس لەم خۆپێشاندانەدا بەشداریان کرد تا ویستی خۆیان بۆ درێژەی ئەم خۆپێشاندانە تا گەیشتن بە ماف و داوای حۆیان لەمەڕ شکاندنی گەمارۆی سەر غەزە وپێداگری لەسەر مافی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شارو  مەڵبەندی خۆیان نیشان بدەن .

لە دەسپێکی خوپێشاندانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی رابردووە تا ئێستا زیاتر لە 200 فەلەستینی شەهید و زیاتر لە 22 هەزار کەس بریندار بوونە .

سەرپەیڤ