کاردانه‌وه‌ی موجته‌هد به لێدوانی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به خاشقجی
تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 20:39 Asia/Tehran
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، چالاکی تویتری عه‌ره‌بستان به ناوی موجته‌هد که زیاتر نه‌هێنییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی سعوودییه ئاشکرا ده‌کات، له نوێترین تویتی خۆی نووسی: ئێسته که عه‌ره‌بستان به فه‌رمی دانی ناوه به کوژرانی خاشقجی چی دیکه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی کارێکی ئاسانه.
ئه‌و زیادی کرد: محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌رپرسی کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجییه که ۱۸ که‌سی دیکه‌یان تۆمه‌تبار کردووه، که‌واته به پێی قسه‌کانی ئه‌م ۱۸ که‌سه ده‌بێت هه‌رچی زووتره شوێنی ته‌رمه‌که‌ی خاشقجی ئاشکرا بکرێت.موجته‌هد ئاماژه‌ی دا: له سه‌ره‌تا تورکیا و له پله‌ی دووهه‌م مێدیاکانی جیهان ده‌بێت له به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان داوا بکه‌ن که هه‌رچی زووتره شوێنی به خاک سپاردنی خاشقجی ڕوون بکاته‌وه.