تشرینی دووه‌م 17, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • سەندرانەوەی مافی هاووڵاتیبوون لە سەدان بەحرەینی لە ساڵی ٢٠١٢

ڕێکخراوی دیموکراسی و مافی مرۆڤی"سەلام"ی بەحرەین لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند: رژیمی ئالی خەلیفە لەساڵی ٢٠١٢مافی هاووڵاتیبوونی لە ٧٦٢ شارومەندی سەندۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی «اللؤلؤه»؛ ڕێکخراوی سەلام ڕایگەیاند: زیاترین ژماری کەسانێک کە مافی هاووڵاتیبوونیان لێ سەندراوەتەوە هی ساڵی٢٠١٨یە.

بەپێی ئەو راپۆرە ، دادگەی باڵای پێداچوونەوەی بەحرەین هەروەها بڕیاری زیندان و لەبەندکردنی پانزە ساڵان بەدژ شارومەندێکی ئەو وڵاتەی بەتۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی سیاسی پشت ڕاست کردەوە.

بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١ـەوە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، بەڕێوەچوونی دادگەریی و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەر دەوری حکومەتێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن بەڵام رژیمی ئالی خەلیفە مافی هاووڵاتیبوونی لە زۆرێ لە نەیاران و چالاکوانانی سیاسی سەندۆتەوەو یان بڕیاری بەندکرانی درێژماوەی بەسەریاندا سەپاندووە.

گرووپەکانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ چەندین جار سیاسەتی سەرکوتکارانەی رژیمی ئالی خەلیفە لەدژ نەیارانیان ئیدانەکردووەو خوازیاری چاکسازی لە سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتەدا بوون.