ئادار 08, 2019 16:05 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی عادڵ جوبەیر لەگەڵ کاربەدەستە پایەبەرزە ڕامیاری و سەربازیەکانی پاکستان

وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان لەگەڵ" عیمرام خان" شامەحمودی قوریشی" و" ژنراڵ قەمەر جاوید باجوا" سەرۆک وەزیران ، وەزیری کاروباری دەرەوە و فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاکستان چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ هەینی کەناڵی ڕادیۆ تەلەفیزیۆنی ئۆردوی سەحەری دەرەوە سنووری، لەم دیداروچاوپێکەوتنانە کە بەشێوەی جیاکارلە ئیسلام ئاباد ئەنجام بوو ، لەمەڕکەم کردنەوەی ناکۆکیەکان وچارەسەر کردنی ناکۆکی نێوان پاکستان وهێند وپرسەکانی ناوچە وتووێژ کرا. وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی پاکستان دوێنێ پێنج شەممە لە سەفەرێکی یەک ڕۆژە گەیشتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان. میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاند " عادڵ جۆبەیربۆ بردنی فڕۆکەوانی برینداری ئیسرائیلی هاتووە بۆ پاکستان وبۆ هەرئەم مەبەستە لەگەڵ ژنراڵ قەمەر جاوید باجوا دیدار ووتووێژی کرد. ئاسیف غەفور وتەبێژی سوپای پاکستان چەند ڕۆژلەمەوپیش وتبووی ، هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە دوو فڕۆکە وانی هێندیان کە لە جەریانی کەوتنە خواری دووفڕٶکەی سوپای هێند یە خسیر کرد، یەکێ لەوان بریندار بووە ولە نەخۆشخانە دا خەوێندراوە. بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی پاکستان ، دەوڵەتی ئەم وڵاتە فڕٶکەوانێکی هێندی ڕادەستی هێند کرد بەڵام فڕۆکەوانە بریندارەکەی ڕادەس نەکرد چونکە ئەم فڕۆکە وانە ئیسرائیلیە. دەوڵەتی پاکستان هەتا ئێستاکە لەمەڕ ئەم مەسەلە هیچ جۆرە بیروڕایەکی دەرنەبڕیوە.

سەرپەیڤ