ئادار 20, 2019 16:54 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی یەمەنی : حەفتا سەرباز لەئاکامی مووشەکبارانی سوپا بۆسەر باشوری سعوودیا کوژراون یان بریندار بوون

لەئاکامی هێرشی مووشەکیی دوێشەو (سێ شەممە)ی سوپاو هێزە خۆڕاگرە یەمەنیەکان بۆسەر جیزانی باشوری رۆژئاوای سعوودیا زیاتر لە حەفتا کەس لە دەس و پێوەندیەکانی سەربە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری ئەو ڕژیمە کوژران یان بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلمەسیرە بەگێڕانەوە لە بەرپرسێکی سەربازی یەمەنی، دەیان کەس لە دەس وپێوەندییەکانی هاوپەیمانیی سەعودی لەوان ژمارێک لە ئەفسەران و فەرماندەرانی ئەوان لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی سەر ناوچەی "خوبە" هەڵکەوتوو لە جیزان کوژران و یان بریندار بوون.

پێشتر یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن بە دوو مووشەکی بالستیک لەجۆری "بەدری یەک" پێگەکانی دەسدرێژکارانی سەعودی لەناوچەی خوبەو بەرزاییەکانی "النار"ی جیزان پێکابوو.

هەروەها هێزە یەمەنییەکان کۆنترۆڵی ژمارێک بنکەو پێگەی سەربازانی سەعودیان لە ناوچەی "الطلعە" لەنەجران(باشوری عەرەبستان) گرتەدەست.

لەهەمان کاتدا، "محەممەد عەلی حوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی یەمەن لە پەیامێکی توئیتەری، پەیوەندیی یەکسان لەگەڵ دراوسێکان و جیهانی دەرەوەی بەتەنیا بژارەو خاڵی دەسپێکی وتووێژەکان زانی و پێی داگرت: ئاواتی پاشخان مانەوەی یەمەن بۆ هیچ لایەنێک نایەتەدی.

عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کردووە بە پەلاماری سەربازیی سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە ١٦ هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ