ئادار 23, 2019 13:33 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی مووشەکی و تۆپخانەیی یەمەنییەکان لە پارێزگای سەنعا

یەکەی مووشەکی و تۆپخانەیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن دوێشەو(هەینی) لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لەناوچەی "نهم" لە پارێزگای سەنعای ئەو وڵاتەیان پێکا.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلعالەم، کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند، لەو هەڵمەتەدا، خەسار وزیانی قورس لە بەکرێگیراوانی سەعودی کەوت.

سەرلەشکر"عەلی ئەلموشەکی" جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم دواییەدا ڕایگەیاندبوو، یەمەنییەکان پەیمانیان بەستووە، هیچ دەسدرێژکارێک بەزیندوویی لە یەمەن نەچێتەدەر.

دەسەڵاتی بەرگریی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی سەعودیا تادێ ڕوو لەزیادبوونە.

عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کردووە بە پەلاماری سەربازیی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە ١٦ هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.