ئادار 23, 2019 13:37 Asia/Tehran
  • دوو شەهید و سی بریندار لە پەنجاو یەکەمین هەینیی ڕێپێوانی

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین دوێشەو ڕایگەیاند، لە پەنجاو یەکەمین هەینیی ڕێپێوانی مەزنی"مافی گەڕانەوە" لە کەرتی غەززە دوو فەلەستینی شەهید و پەنجا کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لەژێرناوی "خۆپێشاندانەکان بژارەی ئێمەیە" بەڕێوە چوو.

سەربازانی رژیمی زایۆنی لەڕەوتی سەرکوت کردنی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی جگە لە بەکارهێنانی گولـلەی جەنگی، لە گازی فرمێسک هێن و ژەهراویش لەدژ فەلەستینیان کەڵکیان وەرگرت.

سەربازانی رژیمی زایۆنی هەروەها تەقەیان لە ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتن، کرد.

رپێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی رابردوەوە بەبۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەسپێبووە و هەروا درێژەی هەیە.

لە سی مارسەوە تا ئێستا زیاتر لە 270  فەلەستینی لەم رێپێوانانەدا بە فیشەکی لەشکەریانی زایۆنی شەهید و لانیکەم 27 هەزار کەس بریندار بوون .