نیسان 17, 2019 20:00 Asia/Tehran
  • پەلامارە تۆپخانەییەکانی سەعوودییەکان بۆ سەر ئەلحۆدەیدەی یەمەن

دەستدرێژکارانی ڕژیمی سەعوودی لە درێژەی بنپێکردنیی ئاگر بڕ لە حۆدەیدەی یەمەن،ئەم شارەیان داوەتە بەر پەلامارەکانی تۆپخانەیی.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ(چوارشەممە)ـی کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلمەسیرە،، ناوچەی ئەلحەیس لە حۆدەیدە لە وێنەی ئامانجەکانی پەلامارە تۆپخانەییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بوو.

 هەواڵێکی دیکە باس لەوە دەکات فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی سەعوودی فێرگەیەکیان لە پارێزگای "ئەب" لە یەمەن دا داوەتە بەر پەلامارەکانی ئاسمانی خۆیان دا.

بەکرێگیراوانی سەعوودی بەکەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی قوورس هەڵیانکووتاوە سەر ناوچە ئاوەدانەکان لە گەرەکی ٧ ژوئییە لە باشووری حۆدەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دا. هەر لەم حالە دا فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی ٣ جار پەلاماری ئۆردوگای ئەلسور لە شارستانی ئەلشەحر لە ستانی حەزەرموت(باشووری یەمەن) داوە. هێزە یەمەنییەکانیش شۆێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی "مۆربەع ئەلحیماد" لە نەجرانیان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.