نیسان 18, 2019 20:35 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتن لە رۆژی یەخسیری فەلەستینی لە غەززە

بە سەدان فەلەستینی دانیشتووی غەززە ئێواڕەی چوارشەممە بەمەبەستی ڕیزگرتن لە رۆژی یەخسیری فەلەستینی (١٩ ئاپریل)و پشتگری لە فەلەستینییەکانی زیندانی ئیسرائیل بەرەو بنکەی لیژنەی جیهانی خاچی سووری لە شاری غەززە دا ڕێپێوانیان کرد.

 یەخسیرە فەلەستینییەکان هەندێک لەمەو بەر مانگرتن لە خۆراکی بێ سنووری خۆیان بۆ سەپاندنی شەرت و مەرجەکانیان بە بەرپرسانیی ڕژیمی ئیسرائیل لە تەشکی نەبەردی کەرامەتی ٢ دەستپێکرد کە ئەم مانگرتنە چەند رۆژ لەمەو بەر بەئاکام گەییشت و داگیرکاران ملکەچی مەرجەکانی ئەوان بوونە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، شیخ"نافێز عێزام" ئەندامیی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەم ڕیپێوانە دا گوتی : خوێنی شەهیدان و خۆبەختکردنەکانی یەخسیرە فەلەستینییەکانە کە چارەنووسی گەلی فەلەستین دیاری دەکات و فەلەستینییەکان بەرامبەر زوڵم خۆڕاگری دەکەن و سەرزەوینی خۆیان لە چنگ داگیرکاران ڕزگار دەکەن.

"ئەحمەد ئەلمەدەلەل" لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش جەختیکرد: گەلی فەلەستین یەخسیران  بەتەنیا ناهێلێتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئازادەکانی جیهان دەبێ گوشار بخەنە سەر داگیرکاران تا مافەکانی یەخسیرە فەلەستینییەکان لەبەر چاو بگرن و خۆراگری فەلەستینیش دەبێ  هەمووتوانای خۆی بەکاربگرێت تا داگیرکارەکان ڕازیبن بە گۆڕینەوەی یەخسیرەکان.

١٧ـی ئاپریل لە ساڵی ١٩٧٤ بەپەسەندکرانی لە لایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی فەلەستین  وەک ڕۆژی یەخسیری فەلەستینی ناودێرکرا و لەم رۆژە"مەحموود بەکر حیجازی" وەکوو یەکەم یەخسیری فەلەستینی دوای داگیرکرانی ساڵی ١٩٦٧ لە زیندانی رژیمی زایۆنی ئازادکراوە.