نیسان 20, 2019 17:13 Asia/Tehran
  • شەهادەتی گەنجێکی فەلەستینی لە نابلۆس

سەربازانی رژیمی زایۆنی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لاوێکی ف ەلەستینیان لەنزیک بنکەی پشکنینی"حوارە" لەشاری نابلۆس بەزەبری گولـلە شەهید کرد.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، سەربازانی رژیمی زایۆنی شوێنی دەسڕێژەکەیان داخست وڕێگەیان بە هێزە فریاگوزارەکان نەدا یارمەتی ئەو گەنجە فەلەستینیە بدەن.

سەرەنجام پاش تێپەڕینی کاژێرێک ، ئەو لاوە فەلەستینییە بەهۆی قووڵبوونی برینەکەی، شەهید بوو.

رژیمی زایۆنی ئیدیعای کرد، ئەو لاوە فەلەستینییە بەنیاز بووە بەچەکی سارد پەلاماری سەربازانی ئیسرائیلی بدات.