ته‌مووز 07, 2019 09:14 Asia/Tehran
  • مووشەکبارانی بنکە و مەتەرێزەکانی سەعوودی لە پارێزگای تەعزی یەمەن

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی یەکشەممە بنکە و مەتەرێزی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "الوازعیه" لە پارێزگای تەعز لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن مووشەکباران کرد.

بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  رایانگەیاند بە چوار مووشەکی بالستیکی خۆجێی لە چەشنی"زلزال 1"، بنکە  ومەتەرێزەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودیی لە ناوچەی "الوازعیه" داوەتە بەر پە لامار.

بە پێی ڕاگەیاندنی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  لەو پەلامارە مووشەکییەدا دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی کوژراون و یان  بریندار بوونە.

 سەر لە بەیانی شەممەیش بنکەی سەربازیی "خالید" کە شوینی سەقامگیر بوونی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژاوای پارێزگای تەعزە، وەبەر دوو مووشەکی "زلزال 1 " کەوتبوو.

سەرلەشکەر "عەلی مووشەکی" جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی  یەمەن ئەمدواییە ڕاشکاوانە رایگەیاندبوو یەمەنییەکان بەڵێنیان داوە هەرگیز نەهێڵن تەنیا یەک دەسدرێژکاریش بە زیندوویی خاکی یەمەن بەجێ بێڵێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.