قۆڵبەست کرانی زیاتر لە پەنجا فەلەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلی
ئهیلوول 23, 2019 16:10 Asia/Tehran
سەربازانی رژیمی زایۆنی شەپۆلێکی بەرفراوانی گرتن لە لێواری رۆژاوایی و کەرتی غەززەیان خستووەتەڕێ و زیاتر لە پەنجا فەلەستینیان قۆلبەست کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "قودس پرێس"؛ سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە بیست ونۆ کەسی لە لێواری رۆژاوا گرت و ئیدیعا کرا، ئەوان لەگەڵ هەوڵ و چالاکییە خۆڕاگرییەکان لەپەیوەندییدابوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سوپای رژیمی زایۆنی بیست و شەش فەلەستینیشی لە قودسی داگیرکراو قۆڵبەست کرد کە لەنێویاندا، ژنێک، خوێندکارێک و دیلە ئازادکراوەکان بەرچاو دەکەوێ.
بەپێی ئامارەکان، پتر لە شەش هەزار فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی، زیندانین.