ئامۆزاکەی سوڵتان قابوس بوو بە سوڵتانی نوێی عومان
هه‌یسه‌م بن تاریق سه‌عید وه‌ک سوڵتانى نوێى شانشینى عومان دیاری‌کرا دواى مردنى ئامۆزاکه‌ى سوڵتان قابووس له ته‌مه‌نى ٧٩ ساڵیدا.
ئه‌مڕۆ ١١ى کانونى دووه‌مى ٢٠٢٠ که‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره بڵاویکرده‌وه که هه‌یسه‌م بن تاریق سه‌عید وه‌ک جێگره‌وه‌ى سوڵتان قابوسى کۆچکردوو دیاریکراوه و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى شانشینه‌که سوێندى یاسایى خواردووه.
سوڵتان قابوس له‌ژیاندا نه منداڵى هه‌بوو نه برا، هه‌یسه‌م بن تاریق ئامۆزاى سوڵتان قابوس وه‌ک سوڵتانى نوێ دیاری‌کرا ئه‌ویش به‌پێى یاساى جێگره‌وه که ساڵى ٢٠١١ سوڵتان قابوس پێداچوونه‌وه‌ى بۆ کرد و تێیدا پێنج به‌رپرسى باڵاى دیاریکرد بۆ پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نێک که سوڵتانى نوێ هه‌ڵبژێرن له‌حاڵه‌تى مشتومڕى خانه‌واده‌ى شانشیندا له‌سه‌ر دیارکردنى جێگره‌وه‌یه‌ک.
سوڵتان قابووس له وه‌سیه‌ت نامه‌که‌یدا هه‌یسه‌م بن تاریقى ئامۆزاى و وه‌زیرى پێشووى که‌له‌پور و کلتورى وه‌ک سوڵتانى نوێ دیاریکردووه.
هه‌یسه‌م بن تاریق ئه‌ندامێکى خانه‌واده‌ى شانشینه و پیش‌تر وه‌ک جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى سیاسى کاریکردووه و دواتر له‌نێوان ساڵانى ١٩٩٤-٢٠٠٤ پۆستى سکرتێرى گشتى وه‌زیرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وه‌رگرتووه. سوڵتان قابووس رۆژى هه‌ینى ١٠ى کانونى دووه‌مى ٢٠٢٠ کۆچى دوایکرد و راپۆرته هه‌واڵیییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆنى هه‌بووبێت.
سوڵتان قابووس ماوه‌ى ٥٠ ساڵ حوکمرانى عومانى کرد دواى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى ١٩٧٠دا کوده‌تاى به‌سه‌ر باوکی‌دا کرد.
له‌ماوه‌ى حوکمرانیدا، سوڵتان قابوس توانیویه‌تى وڵاتى عومان له وڵاتێکى دواکه‌وتو و بێ ژێرخانى ئابورییه‌وه بکاته وڵاتێکى مۆدێرن.