کانونی دوھەم 22, 2020 11:30 Asia/Tehran
  • چەواشەکاری تازەی عادڵ جوبەیر دژی ئێران

عادڵ جوبەیر وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی سێ شەممە جارێکی تر بوختان و بانگەشە بێ ناوەڕۆکەکانی خۆی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن  عادڵ جوبەیر  وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان لە لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی ئەورووپا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پشتگری کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار کردو بانگەشەی کرد کە گوایە ئێران ناپاوەجێیی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا پەرە پێ دەدات.

کاربەدەستانی عەرەبستانی لەوانە عادڵ جوبەیر لە مێژە هاوتەریب لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی و زایونی بانگەشەی بێ ناوەڕۆک و درۆینە دژی ئێران دەهێننە ئاراوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ئەندامێکی سەرەکیی بەرەی خۆڕاگری، ڕۆڵێکی بنەمایی لە بەرنگار بوونەوەی پیلان و هەنگاوەکانی تەوەرەی ئەمریکی_زایونی_ سەعودی لە ناوچەکەدا دەگێڕێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خەباتی دژی ئەو تاقمە تیرۆریستیانەی کە لە لایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە لە عێراق و سووریا پشتگرییان لێ دەکرێت، بە پێی داخوازیی فەرمیانەی ئەو وڵاتانە لە ڕوی موستەشارییەوە یارمەتییان دەدات و دیارە ئەمەش هەر ئەو کارەیە کە  کاربەدەستانی ئەمریکی و زایونی و سەعودی حەزی پێ ناکەن.