شوبات 22, 2020 16:06 Asia/Tehran
  • پاڵپشتی راگەیاندنی یەکێتی ئوروپا لە پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین

بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا، پێی داگری کرد لەسەر داکۆکیی ئەو یەکێتیە لە پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "جۆزێپ بۆرێل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ "ریاز ئەلمالکی" وەزیری دەرەوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بروکسل وێڕای پێداگری لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتی ئوروپا بۆ پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین، سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان راوێژی کرد.

مالکی و بۆرێل هەروەها سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای فەلەستینیەکان بەتایبەت گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە، هەڵبژاردنەکانی فەلەستین، بارودۆخی سیاسی و مرۆدۆستانەی ئێستا لە کەرتی غەززە، وتووێژیان کرد.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا، پاش پەردەلادران لە گەڵاڵەی رەگەزپەرستانەی "سەودای سەدە" ی دانڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕەخنەی لێگرت.

مەحمود عەبباس سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش وێڕای ڕەت کردنەوەی گەڵاڵەی ڕەگەزپەرستانەی "سەودای سەدە" ی ترامپ وتی : ئەو گەڵاڵە دەخرێتە نێو زبڵدانی مێژوو.

سەرپەیڤ