ئادار 30, 2020 08:12 Asia/Tehran
  • موحەممەد عەبدوسسەلام: یەمەن وەڵامی ھێرشی دەست درێژکاران دەداتەوە

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن جەختی کرد: سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە وەڵامی ھێرشی دەست درێژکاران دەدەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین، موحەممەد عەبدوسسەلام سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ھاوپەیمانیی سەعودی لەم دواییەدا زیاتر لە ھەشتا ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر یەمەن.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: ئەگەر ھاوپەیمانیی سەعودی خوازیاری ڕاگیرانی ھەڵمەتی سوپای یەمەنە، دە با دەست درێژکارییەکانی دژی یەمەن بوەستێنێت و کۆتایی بە گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە بھێنێ.

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن پێشی داگرت: ھەڵوێستی لایەنگرانەی وڵاتانی دەست درێژکار ڕێگر نابێت لە بەردەم وڵامدانەوەی یەمەن بە ھێرشی دەست درێژکاران.

سەرتیپ «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەنیش ڕۆژی ڕابردوو باسی گەورەترین ھێرشی فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکان و ھەروەھا ھەڵمەتی موشەکیانەی سەر دامەزراوەکانی سەعودی لە قوڵایی خاکی عەرەبستانی کرد لە تۆڵەی بەردەوام کرانی ھێرش و کرداری دوژمنکارانەی سەعودییەکان دژی وڵاتەکەی.

شەڕی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی یەمەن لە ٢٥ی مارسی ٢٠٢٠ چووەنێو شەشەمین ساڵی خۆیەوە.

سەرپەیڤ