نیسان 02, 2020 13:28 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی یەمەنی پێشنیاری داوەری کردنی وڵاتان لەنێوان سەنعاو ھاوپەیمانیی سەعودیی ھێنایە ئاراوە

سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن، ھاوپەیمانیی دەست درێژکار بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی بۆ قەبوڵ کردنی داوەریی دوانزە وڵات و ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەنێوان ھەردووک لادا بە مەبەستی گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسی و کۆتایی ھێنان بەشەڕی یەمەن بانگێشتن کرد.

موحەممەد عەلی حوسی سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا پێکھاتەیەکی داگری چوار وڵاتی عەرەبی، چوار وڵاتی ئیسلامی و سێ وڵاتی ئاسیایی و ڕووسیای پێشنیار کرد بۆ ئەوەی ھاوڕێ لەگەڵ ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر وڵاتەکەی و کۆتایی ھێنان بەشەڕ داوەری بکەن.

سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن لەم بارەیەوە ناوی وڵاتانی  ئەلجەزایەر، تونس، میسر، عێراق، پاکستان، مالێزی، ئەندۆنزیا، سیرالێئۆن، ڕووسیا، چین، کۆریای باشووری و ژاپۆنی وەک ئەو دوانزە وڵاتەی کە دەبێ لە بارەیانەوە داوەری بکەن.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.