نیسان 23, 2020 10:05 Asia/Tehran
  • مەحمود عەبباس: ئەگەر ئیسرائیل سەرزەوینی تازە پەیوەستی ھەرێمی ژێردەستەڵاتی خۆی بکات، تەواوی ڕێککەوتننامەکان ھەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وشداریی دا بە ئەمریکاو ڕژێمی زایونی کە ئەگەر بێتو بەشگەلێکی تازە لە سەرزەویی فەلەستین بنووسێنن بە سەرزەوییەداگیرکراوەکانەوە، تەو.اوی ڕێککەوتننامەکان ھەڵدەوەشێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، مەحمود عەبباس سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە بە زووانە ھەنگاوی پێویست لە ئاراستەی پاراستنی ماف و بنەمای نەگۆڕی نیشتیمانیمان ھەڵدەگرین، وشداریی دا : ئەگەر بێتو بەشێک لە خاکی سەرزەوینەکەمان بە ئیسرائیلەوە پەیوەست بکرێت، دەستەوەستان دانانیشین.

«بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و «بنی گانتێز» سەرۆکی ھاوپەیمانیی شین و سپی ڕۆژی دووشەممە لە سەر پێکھێنانی کابینەیەکی گشتداگر پێکەوە ڕێککەوتن و یەکێک لەو خاڵانەش کە لە سەری ڕێککەوتن دەست پێ کردنی لکاندنی دۆڵی ئەردەن و شارۆچگە زایونی نشینەکانی کەرتی ڕۆژئاوا لە مانگی ژوئیەدا بە ھەرێمی ژێردەستەڵاتی ڕژێمەکەیانە.

ڕژێمی زایونی بەردەوام بەبێ بەھەند گرتنی خواستی کۆمەڵگای جیھانی لە سەر شارۆچکەسازییەکانی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەردەوامەو لەم بوارەدا لایەنگریی ئەمریکاشی لە پشتە. دیارە تەواوی ئەو شارۆچکەسازیانەشی بە پێی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان نایاسایین. کەچی ھەمیسان بەو ھەنگاوانەی  بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچەکانی فەلەستین و بە زایونی کردنی سیمای ئەم ناوچانەیە بۆ ئەوەی دەستەڵاتی خۆی  لە ناوچە فەلەستینییەکاندا بچەسپێنێت ئەمەش لە کاتێکدایە کەکۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی جیهانیش گەلێک جار داوایان لە ڕژێمی زایونی کردووە کە کۆتایی بە داگیرکردنی زەوییەکانی فەلەستین بهێنێ.

 

سەرپەیڤ