May 23, 2020 23:18 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژماری تووشبوان بە کۆرۆنا لە عەرەبستان و ئیمارات

ژماری تووشبوان بە کۆرونا لە عەرەبستانی سعودی و ئیمارات بۆ زیاتر لە 70 ھەزار کەس و لە ئیمارات بۆ نزیکەی 28 ھەزار کەس ھەڵکشا .

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی سعودیی عوکاز ، "محمد العبد العالی"، وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی عەرەبستان ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند  لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 2442 کەسی دیکە کۆرۆنایان گرتووە و بە حیساب کردنی حاڵەتی نوێ ژماری توشبووان بە کۆرۆنا لە عەرەبستان بۆ 70 ھەزار و 161 کەس بەرزبووەوە . 

"محمد العبد العالی"، ھەروەھا باسی 15 حاڵەتی نوێی مردن بە ھۆی کۆرونای کرد و کۆی گشتیی گیان لە دەستداوان بە کۆرۆنا لە عەرەبستانی 379 کەس راگەیاند . 

وەزاڕەتی تەندروستیی ئیماراتیش رایگەیاند  ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێمارات گەیشتە 27 ھەزار و 892 کەس . 

ژمار ی گیان لەدەستداوان بە ھۆی کۆرۆناش لە ئیمارات گەیشتووەتە 241 کەس . 

سەرپەیڤ