May 26, 2020 03:31 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی باشووری لیبیی گرتە ئەستۆ

تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕۆژی دووشەممە بەرپڕسایەتیی تەقینەوەکەی شەممەی ڕابردووی کە لە شارێکی چکۆلەی باشووری لیبی ڕووی دا بوو، گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممە، تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، بوارگەیەکی ئاسایشتیی ئەروازەی شاری «تەراغن»ی کە لە ٧٨٠ کیلومەتریی باشووری تەرابلۆس دا ھەڵکەوتووە، کرد بووە ئامانج.

ئەمە بەکەمین ھێرشی ناقمی تیرۆریستیی داعش لە لیبییە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو.

داعش دوای ئەو بشێوییانەی دوابەدوای ڕوخانی موعەممەر قەزافی دیکتاتۆری پێشووی لیبی لە ساڵی ٢٠١١ سەری ھەڵدا، جم و جوڵی خۆی لەم وڵاتە ئەفریقییە دەست پێ کرد.

ئەم تاقمە لە ساڵی ٢٠١٥ کۆنترۆڵی شاری «سێرت»ی گرتە دەست ، کەچی لە کۆالیی ساڵی ٢٠١٦ بەم شارە وەدەر نرا.

سەرپەیڤ