May 26, 2020 14:40 Asia/Tehran
  • نەعیم قاسم: ڕزگارکرانی باشووری لوبنان خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژووی ناوچەکەدا

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕۆژی ئازادیی باشووری لوبنانی لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایونی بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ناوچەکەدا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمینار، «شێخ نەعیم قاسم» جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ، بە د ەربڕینی ئەمەی کە ڕۆژی ڕزگاریی باشووری لوبنان لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی زایونی ڕێگای ناوچەکەی لە ڕووی سیاسی،ڕۆشنبیری و جیھادییەوە گۆڕی، وتیشی: ئەم ڕۆژە ھێڵێکی بەتاڵ کەرەوەی بە سەر بابەتی لەشکان نەھاتنی سوپای ڕژێمی زایونی کێشا.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێشی داگرت: مەترسیی ڕژێمی زایونی بۆ فەلەستین و لوبنان و بەتێکڕایی ناوچەکە ھێشتاش ھەر لە ئاردایەو لەم ڕووەوە خۆڕاگری دەبێ لە باڵاترین ئاستی لەسەرھەست بووندا بێت.

ڕژێمی زایونی لە ٢٥ی مانگی مای ساڵی ٢٠٠٠ سەرباری ئەو ھەموو مسۆگەرات و تواناییە سەربازییەی، لە ھەمبەر ھێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان بە چۆک دا ھات و لە باشووری لوبنان ھەڵات.

جەماوەری لوبنان ھەموو ساڵێک ساڵگەڕی ھەڵاتنی دوایین سەربازی ڕژێمی زایونی لە باشووری ئەم وڵاتە وەک ڕۆژی خۆڕاگریی و سەرکەوتن دەکەن بەجێژن.