May 30, 2020 09:09 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی فەلەستینیەک لە لێواری رۆژاوا

لەشکەریانی رژێمی زایۆنی فەلەستینیەکیان لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن بە گوللە شەهید کرد .

لەشکەریانی زایۆنی بانگەشەی ئەوەیان کرد ئەم فەلەستینیە بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە نزیک شارۆکەی حەلامیش بە نیازی وەبەردانی ژمارێک لە زایۆنیەکان بووە .

 لە لایەکی دیکەوە ، لەشکەریانی زایۆنیست پەلاماریان کردە سەر ئامادەبووان لە خۆپێشاندانێک لە ناوچەی کەفەر قدووم هەڵکەوتوو لە بەشی قەلقیلیە کە لەو پەلامارانەدا چەند کەس لە ناڕازیانی فەلەستینی برینددار بوون .

 لەشکەریانی زایۆنیست هەروەها بە پەلامار بۆسەر ماڵی شێخ عەکرەمە سەبری وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا و بەرپرسی لیژنەی باڵای ئیسلامیی فەلەستین ، ئەویان گرت.