ئاب 18, 2020 13:45 Asia/Tehran
  • جەختی نەسروڵڵا لە سەر ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە ڕێ و ڕەسمی مانگی موحەڕڕەم دا

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوینان لە سەر پێویستیی ڕەچاو کرانی ڕاسپاردەو ڕێنماییە تەندروستییەکان لە ڕێ و ڕەسمی شینگێڕانی مانگی موحەڕڕەم دا.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا شەوی سێ شەممە لە وتاردانێکدا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی ئەلمینار بڵاو بووەوە، موحەڕڕەمی بە ڕێ و ڕەسمێکی گرینگی شێعەکان زانی و وتی: موحەڕڕەم بۆ شێعەکان کۆمەڵێک ئەرک و بەرپرسایەتیەو ھۆگرانی ماڵباتی پێغەمبەر «درودو سڵاوی خودایان لە سەر بێت» لە سەڕتاسەری جیھان ڕێ و ڕەسمی عاشورای حسەینی بە شێوازی جۆربەجۆر بەڕدێوە دەبەن.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوینان ڕۆڵی میدیاکانی لە  گواستنەوەی تازییەدارییەکانی مانگی موحەڕڕەم بە گرینگ زانی و وتی: میدیاکان دەتوانن سەرنجێکی زیاتر بە ڕێ و ڕەسمی عاشورا بدەن و بەرنامەو کۆبوونەوەی زیاتر بگوازنەوە.

ناوبراو پەژارە دەربڕین، ڕەش پۆش کردنی شاروگوندەکان و ھەڵکردنی بەیداخی ڕەش لە ڕۆژانی موحەڕڕەمی لەمەڕ شینگێڕان بۆ حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە بە پێویست زانی.

سەرپەیڤ