ئه‌یلوول 16, 2020 21:15 Asia/Tehran
  • سیانزەھەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی

کۆبوونەوەی ڕاوێژی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ لووە شێرپەنجەییەکەی ئیسرائیلی داگیرکەر، سوک بوون و سەرشۆڕی لە نێو ئازادیخوازان و گەلانی ڕاچەنیو نەبێت ھیچ دەرەنجامێکی دیکەی نییە.

سیانزەھەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی بە ئامادە بوونی زیاتر لە ٥٠ کەس لە زانایان، فەقیھەکان، بیرمەندان، بلیمەتان و ڕۆشنبیرانی جیھانی ئیسلام ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا.

لە بەیاننامەی سیانزەھەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی دا ھاتووە: لە ڕەوتی دانوستانە درێژەماوەکەدا، بێ بەڵێنی،سەرەتی وەرگرتن، کات بە فێڕۆدان و پەرە پێ دانی شارۆچکەسازی و داکۆکیی ھەمەلایەنەی ئیستکباری جیھانی لە ڕژێمی داگیرکەری قودس ھیچ دەستکەوێنی ئەوتۆ بە نسیوی گەلی چەوساوەی فەلەستین نەبووە.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: گەلی چەویاوەی فەلەستین لە بەرامبەر ستەم و ئاوارەیی و کۆچی زۆرەملێ و کاول کرانی ماڵ و قەڵاچۆ ، ھیچ ڕێگایەکیان بێجگە لە خەباتی گونجاوو لۆژیکانە وەک تاکە ڕێگاو باشترین شێوازی بەرخۆدان بۆ نەماوەتەوە.

 ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ئاسایی بوونەوەی سەرشۆڕانەی پەیوەندیی دەوڵەتە کۆنەپەرستە عەرەبییەکانی بەحرەین و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی، ڕاشیگەیاندووە: ئەمریکای خوێنمژ بە ھاواھەنگی و گوشاری زایونیزمی نێونەتەوەیی و ھاوکاریی ھێندێک لە شێخەکانی عەرەب بە نیازی ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی خائینانەی «سەودای سەدە»یە.

سیانزەھەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی وێڕای ئیڕانەکردنی گەڵاڵەی «سەودای سەدە» لە تەواوی خەڵک، تاقمەکان، ڕەوت و دەوڵەتە ئیسلامییەکان و ئازادیخوازانی داوای کردووە بە داکۆکیی ھەمەلایەنە لە ئارمانجی فەلەستین ھەتا وەدی ھاتنی سەرکەوتنی تۆکمەوتەواو بە سەر ڕژێمی داگیرکەرو ستەمکارو منداڵکوژی زایونی بە ھانای جەماوەری چەوساوەی فەلەستینەوە بڕۆن.

 

سەرپەیڤ