تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 08:37 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی سعودی 265 جار ئاگربەسی پێشێل کرد

ئەرتەشی یەمەن شەوی رابردوو رایگەیاند ، دەستدرێژکارانی سعودی و بەکرێگیراوانیان لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 265 جار ئاگر بەسیان لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەن پێشێلکردووە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەرتەشی یەمەن لە بەیاننامەیەک دا گوتیشی ، دەستدرێژکارانی سعودی و بەکرێگیراوانیان لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بە دەکارھێنانی چەندین فڕۆکەی جەنگیی و خۆفڕی سیخوڕی و ھاویشتنی زیاتر لە 40 موشەک و گولە ھاوەن و 208 جار تەقەکردن بەرەو ئامانجەکانی نێو خاکی یەمەن ، رێککەوتنی حودەیدەیان پێشێلکردووە . 

ئاگربەسی رێککەوتن لەسەر کراوی سوید لە نێوان شاندی نێردراوی سەنعا و شاندی ریاز لە 18 ی دیسامبری 2018 وە لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەن دەسپێبووە بەڵام ھاوپەیمانیی سعودی ھەر رۆژ پێشێلی دەکات . 

سەرپەیڤ