تشرینی دووه‌م 20, 2020 13:16 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی خۆپیشاندانی دژی سیاسەتەکانی کابینەی ناتانیاھۆ لە فەلەستینی داگیر کراو

دانیشتووانی فەلەستینی داگیرکراو جارێکی تر دژی سیاسەتەکانی کابینەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی «تایمز ئیسرائیل» خۆپیشاندەرانی زایونی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بە خڕ بوونەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیر کراو «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وعزیرانی ئیسرائیلیان بە ڤایرۆس شوبھاند کە دەبێ لە بن ھەڵقەندرێت.

لە مەیدانی سەرەکیی تەلەبیبی ناوەندی دەستەڵاتی ڕژێمی زایونیش چەند سەد کەس بە ھەڵدانی دروشم، داوای ڕاگەییشتن بە دۆسیەکانی گەندەڵیی ناتانیاھۆو ھاریکارەکانیان کرد کە وەک «دۆسیەی ٣٠٠٠» ناوی دەرکردووە.

«کومی یەسرائیل» لە ڕێکخەرانی ناڕەزامەندییەکەی شەوانی ڕابردوو وێڕای ڕەخنەگرتن لە شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کردنی ناتانیاھۆ لە کەرتی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە کاتی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنائا، وتی: ناتانیاھۆ بۆ خۆی ڤایرۆسەو ڤەکسینەکەشی خۆپیشاندانە.

 

سەرپەیڤ