نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنا، ڕایگەیاند کە ئامانجی سیاسی لە پشتەوەی دەرکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران دژ بە ئێرانە کە داڕێژەرانی بڕیارنامەکە پێ و شوێنی دەگرن.
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی "کرۆم"ی پاکستانی لە حکومەت و گەلی پاکستان و بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییەی سەرەخۆشی کرد.
نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆکرانی پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاریی ١٠ ئەندامی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە لە لایەن ئەمریکاوەی بە جێی شەرمەزاری زانی.
فەرمانداری مێهران: هاتووچۆ لە سنووری مێهران کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەبەر بەرتەسکییەکانی تایبەت بە سەرژمێری لە عێراق کەم کرابوو، لە ئەمڕۆوە دەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.
سێ وڵاتی ئەورووپایی پێشنووسی بڕیارنامەیەکیان لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاراستە کرد کە لەو بڕیارنامەیەدا ئێران دراوەتە بەر ڕەخنەوە، لەبەر ئەو شتەی کە بە ئاشکرانەکردن و دەرنەخستنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی باسیان کردووە.
ئەمیرسەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: داگیرکردنی بەرزاییەکانی جەولان و چالاکییەکانی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لەو ناوچەیە، داگیرکەریی بەئەژمار دێ.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەسەندکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە کۆمیتەی سێیەمی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کردەیەکی سیاسی، پاساهەڵنەگر و ئیدانەکراوە.
دیپلوماتە باڵاکانی عێراق و. قەتەر لە چاوپێکەوتنێکدا لە تاران جەختیان کرد لەسەر پێویستی کۆتاییدان بە جینوساید لە غەزە
سەدان کەس لە زانایانی سوننەی ئێران لە نامەیکدا بۆ زانایانی جیهانی ئیسلام سەبارەت بە پرسی فەلەستین خوازیاری کاردانەوەی خێرا و ئاشکرای ئەوان بوون لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، پرسەکانی ناوچەیی، نێودەوڵەتی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێ کرد.